ناوی فەرمانبەران و مامۆستایان بۆ وەرگرتنی زەوی ڕاگەیەنرا

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لیستی ناوی سودمەندانی زەوی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا (١٧٢١٨) مامۆستا و فەرمانبەر سودمەند بوون.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سەرجەم دمودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (١٧٢١٨) مامۆستاو فەرمانبەر سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، دوا بەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و دەرچونی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەمەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، بە فەرمانی د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فەرمانی وەزاری ژمارە (١٣٣٢٨) لە ڕێکەوتی (٢١/ ٧/ ٢٠٢٤) دەرچوو کە تایبەت بوو بە پێکهێنانی لێژنەی تایبەت بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا و پێدانی ڕێنمایی بۆ شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان و چۆنیەتی شیکردنەوەی ڕێنماییەکان.

سەرئەنجام لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دامودەزگاکانیدا (١٧٢١٨) فەرمانبەر و مامۆستا سودمەند بون لە وەرگرتنی زەوی، ئەویش بەپێی سنوری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

ئاشكراشی كردووە، لە دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار سەبارەت بەو ناوانەی کە سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، لە ئێستادا سەرجەم ناوی سودمەندان بڵاودەکەینەوە بەمەبەستی زانینی سودمەندان لە سەرجەم دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.

تێبینی:
١- گەڕانەوەی ناوی سودمەندان لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەپێی کارتی زانیاری بووە، واتە کارتی زانیاری بوەتە بنەما بۆ دابەشکردنی زەوییەکان بەسەر سنوری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

٢- ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٦/ ٢/ ٢٠٢٥) سەرجەم فۆڕمی سودمەندان لە دیوانی وەزارەتەوە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار کرا بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست لەلایەن پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

بۆ بینینی ناوی سودمەندان بەپێی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کلیکی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بکەن:
– هەولێر:

https://drive.google.com/…/1_Dh1quceF409Als2Dsw…/view…

– سلێمانى:

https://drive.google.com/…/1jttNhZ9Zy60129CFmTj…/view…

– دهۆک:

https://drive.google.com/…/16CzFy2_ZkvUzgX…/view…

– هەڵەبجە:

https://drive.google.com/…/1laj6Rpd9MMK3IukpHmW…/view…

– گەرمیان:

https://drive.google.com/…/1F-s6…/view…

– سۆران:

https://drive.google.com/…/1hpKXE7DXhMj4r8SvB1D…/view…

– ڕاپەڕین:

https://drive.google.com/…/1H7w1ZaHo2sEFKzgzAqa…/view…

– زاخۆ:

https://drive.google.com/…/1h9jBQlt0HiQUuTXvByH…/view…

 

 

پەیوەنیدر