پاسێكی خوێندكاران تووشی ڕووداو بووە و خوێندكارێك گیانی لەدەستداوە.
لە هەولێر لەسەر رێگەی دووسایدی لاوان، پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی پێکدادانی پاسێکی خوێندكاران و ئۆتۆمبێڵێکی جۆری تۆیۆتا یارس، کە ئەویش خوێندكاری هەڵگرتبوو، یەکێک لە خوێندكارەکان بەناوی عەبدوڵڵا، تەمەن ١٨ ساڵ گیانی لەدەستدا، کە خوێندكاری پۆلی ١٠ی ئامادەییە.