حەج و عومرەی هەرێم ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

حەج و عومرەی هەرێم کۆمپانیاکان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت” ئەو كۆمپانیانەی كە گرێبەستی عومرەیان نەكردووە پێویستە بڕی پێنج هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان بهێنن وەكو بارمتە”.

لە ئاگادارییەکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی كە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە ئاگادار دەکەینەوە بەزووترین كات سەردانی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بكەن بەمەبەستی واژووكردنی گرێبەست.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر كۆمپانیایەك دوابكەوێت مافی بەشداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایەكی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت و دواكات بۆ سەردانكردنی كۆمپانیاكان رۆژی پێنجشەممە 20ی ئەم مانگە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونیشیدەکاتەوە، ئەو كۆمپانیانەی كە گرێبەستی عومرەیان نەكردووە پێویستە بڕی پێنج هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان بهێنن وەكو بارمتە.

پەیوەنیدر