کەشوهەوا دەگۆڕێت و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزبنەوە، کەشناسێکی کوردیش باس لەوە دەکات کە سبەینێ یەکشممە لە چەند ناوچەیەکی گەرمیان ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانى شەودا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (یەک بۆ سێ) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەشی وتووە: سبەینێ یەکشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (یەک بۆ سێ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

لای خۆیەوە شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: پێشبینی دەکرێت سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی ناوچەکان لەنێوان نیمچە هەوری بۆ هەوری بێت لەکاتەکانی درەنگان و شەوەوە بەتایبەت یەکشەممە لەسەر دووشەممە بارانێکی کەم ناوچە جیاوازەکانی گەرمیان و هەڵەبجەو بەشێکی سنووری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە بەتایبەت بەشی باشووری ڕێژەی بارانەکە لەدڵۆپەوەیە تا پێنج ملیمەتر یان زیاتر ئەگەر کراوەیه ڕۆژی دووشەممە حاڵەتەکە کۆتایی پێدێت.

ئەوەشی باسکرد: هاوکات بەهۆی ئەوەی لەسبەیەوە بارستە هەوای سارد لادەچێ لەسەر ناوچەکانمان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پلەکانی گەرما بەڕێژەی کەم و دوو تا سێ پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام دواتر لەنزیک و کۆتایی هەفتەو بەولاوە ڕوو لەدابەزینەوە دەکەنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی

دهۆک: 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

پەیوەنیدر