بوومەلەرەزەیەك لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا و هاووڵاتیان هەستیان پێ كرد.
لە کاتژمێر 04:09ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلەی ڕێختەر لە نێوان پێنجوێن و مەریوان ڕوویدا لە قولای 7 کم ژێر زەوی.
دووری بوومەلەرزەکە حەوت کیلۆمەتر لە سەنتەری پێنجوێن بوو، نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە سلێمانی.