“ئیسرائیل پلانی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی داڕشتووە”

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا زانیاریی هەیە کە ئیسرائیل پلانی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی داناوە.

هەواڵی ڕۆژنامەکە پشتی بە زانیاری ئەو کەسانە بەستووە کە خاوەنی زانیاری هەواڵگریین و باس لەوە دەکات هەواڵگریی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە و زانیاری ئەوەی تێدایە کە ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئامادە کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ژێرخانی سەربازیی ئێران لاواز بووە و هۆشداری ئەوەیش دراوە کە ڕەنگە چالاکییە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاد بکات.

لە دووهەمین ڕاپۆرتیشدا کە لەلایەن هەواڵگریی ئەمریکاوە ئامادەکراوە، باس لەوە کراوە کە لە یەکەم ڕۆژەکانی هاتنە سەر دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا، ئیسرائیل لە ئامادەکارییدایە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەیش کراوە ئیسرائیل پلانی ئەنجامدانی هێرشی گرنگیی هەیە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەمەبەستی لاوازکردنی.

ئەو کەسانەی خاوەن زانیارین لە بارەی راپۆرتەکە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەری پشتیوانی ترەمپ بۆ هێرشەکە بەراورد بە بایدن بەرزترە، لەبەرئەوە ئیسرائیل گوشار لە ئیدارەی ترەمپ دەکات بۆ پشتیوانی.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئیسرائیل لە هێرشەکەیدا پێویستی بە پشتیوانی سەربازی و تەقەمەنی ئەمریکا دەبێت.

پەیوەنیدر