ترەمپ و پوتین ڕێككەوتن

سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی ڕوسیا بە تەلەفۆن قسەیان كرد و ڕێككەوتن سەردانی یەكتری بكەن و تیمەكانی دانووستان بەپەلە دەست بە كۆبوونەوە و دانووستان بكەن.

كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (كرملن) بڵاویكردەوە، هەریەكە لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە تەلەفۆن قسەیان كردووە و “سەرۆك پوتین بانگهێشتی سەرۆك ترەمپ-ی كردووە سەردانی مۆسكۆ بكات”.

لای خۆشیەوە، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین كردووە و گفتوگۆیان دەربارەی ئۆكراینا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وزە و ژیری دەستكرد و بەهای دۆلار كردووە.

ڕاشیگەیاند، گفتوگۆیەكی دوور و درێژمان كرد و بای مێژووی مەزنی ڕوسیا و ئەمریكا كرد و ڕێككەوتین سەردانی یەكتری بكەین.

ئاشكراشی كرد، ڕێككەوتین تیمەكانی دانووستان بەپەلە دەست بە كۆبوونەوە و دانووستان بكەن و بڕواشم وایە تیمەكان لە دانووستان سەركەوتوو دەبن.

وتیشی، “مەرجە جەنگی ئۆكراینا و ڕوسیا بوەستێت و دەبێت كوشتنی خەڵك بوەستێت و ئەگەر من سەرۆك بوومایە نەمدەهێشت ملیۆنان هاووڵاتی بكوژرێن”.

پەیوەنیدر