سێ مامۆستای مانگرتووی سلێمانی تووشی خوێنبەربوون بوون

سێ مامۆستای مانگرتووی سلێمانی تووشی خوێنبەربوون بوون و بەپەلە گەیەندرانە نەخۆشخانە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: هەریەکە لە مامۆستا دڵشاد بابانی، مامۆستا دڵشاد میرانی و مامۆستا زانا، کە سێ مامۆستای مانگرتووی سلێمانین بەهۆی خوێنبەربوونەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە.

وتیشتی: دوای وەرگرتنی چارەسەر لە بەشی سەنتەری هەرس و جگەر، هاتنەوە بۆ ژێر خێمەکە و نایانەوێت لە نەخۆشخانە بمێننەوە.

سامان نادر ئەوەشی زیاد کرد، دۆخی مانگرتوان بە گشتی خراپە و ئەوانیش دەستهەڵگرتن لە مانگرتن ڕەتدەکەنەوە.

پەیوەنیدر