قوباد تاڵەبانی: کێشەی خەڵکی کوردستان زۆر لە مووچە گەورەترە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەنگاوی باشیان ناوە، بەڵام تا ئێستا گفتوگۆیان لەسەر پۆستەکان نەکردوە.

لە پەراوێزی کۆڕبەندی حکومەتەکان کە لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بەشدارن، قوباد تاڵەبانی، لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو وتی: گفتوگۆکانی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامە.

باسی لەوەشكرد: لەگەڵ بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەڵام تا ئێستا باسی پۆستەکان نەکراوە.

قوباد تاڵەبانی لە بارەی پرسی مووچەوە وتی: “کێشەی خەڵکی کوردستان زۆر لە مووچە گەورەترە”.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە سەردانی شاندەکان بۆ بەغدا بەردەوام بن.

پەیوەنیدر