سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر بریاری ڕاگرتنی جۆریک دراوی وڵاتەکەی کرد و دەڵێت”تێچوویەکی زۆر دەگەڕێتەوە”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە کە دراوی نوێی سەنتی ئاسنی ڕابگرێت، چونکە تێچووی بەرهەمهێنانی ئەو دراوە یەک سەنتییە زۆر زۆرە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە ماڵپەڕی Truth Social بڵاویکردەوە، ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە خەریکی دروستکردنی ئەوجۆرە دراوەیە کە تێچوویەکی زۆری لەسەر دەکەوێت.
وتیشی، من ڕێنمایی وەزیری گەنجینەی ئەمریکام داوە کە بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە دراوە نوێیانە ڕابگرێت.
ئیدارەی نوێی ترەمپ زۆر سەرنجی لەسەر کەمکردنەوەی تێچوونەکانە، تەواوی دەزگاکانی حکومەت و بەشێکی فراوانی هێزی کاری فیدراڵی دەکاتە ئامانج.
هەروەها ترەمپ نووسیویەتی، با بەفیڕۆدان لە بودجەی نەتەوە گەورەکەمان ببڕین، و لەیەک سەنتەوە دەستپیبکەین.
ترەمپ پەیامەکەی دوای بەشداریکردنی لە نیوەی یەکەمی یارییەکانی سوپەربۆڵ لە نیو ئۆرلینز بڵاوکردەوە.