وەزارەتی دارایی هەرێم: لەگەڵ بەغداد ڕێککەوتین

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغداد گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، تیایدا هاتووە: دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەهاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان ئەمڕۆ دووشەممە 10ی شوباتی 2025، لە شاری بەغداد، لیژنەکە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9 ساڵی 2014ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گەیشتنە ڕێکكەوتن.

باسی لەوەشکردووە: ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لەمانگی تەمووزی ساڵی 2024 تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێی کردووە، هاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵە و وەک خۆی جێبەجێ کراوە.

پەیوەنیدر