سبەینێ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

سبەینێ سێشەممە، مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت، پەروەردەکانی هەولێر و دهۆکیش لەگەڵ مووچەی مانگی یەک شایستەی دارایی مانگی حەوتی 2024یش وەردەگرن.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: سبەینێ سێشەممە مووچەی مانگی یەكی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری سەرجەم پەروەردەكاندا دابەشدەكرێت.

ئەوەشی وتووە، “لە سنوورەكانی هەولێر و دهۆك مووچەی مانگی حەوتی ساڵی رابردوو و مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دەدرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ مانگی ئابی ساڵی رابردوو لە سنوورەكانی هەولێر و دهۆك بەڵێنیان دراوە بەزووترین كات بڕیاری خەرجكردنی مووچەكە بدرێت.

پەیوەنیدر