سەرلەنوێ نرخی زێڕ بەرز بووەوە

دوای داکشانێکی کاتیی، جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا دەستی بە بەرزبوونەوە کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێر لە دوو هەزار و 854 دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و 884 دۆلار بەرز بووەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە هەفتەی ڕابردوو دوای ئەوەی نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەک بوو بە دوو هەزار و 886 دۆلار، پاش ئەوەش جارێکی دیکە تا دوو هەزار و 853 دابەزی.

ناجێگریی نرخی زێڕ بۆ جەنگی ئابووری نێوان ئەمریکا و چین دەگەڕێتەوە کە لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ دەستیپێکردووە و هەردوو وڵات باجی گومرگییان لەسەر هاوردەکردنی کاڵاکانی یەکتر زیادکردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

نرخی ئۆنسەیەک زێڕی عەیارە 18 بە 521 هەزار دینار

نرخی ئۆنسەیەک زێڕی عەیارە 21 بە 637هەزار دینار

نرخی ئۆنسەیەک زێڕی عەیارە 24 بە 695 هەزار دینار

پەیوەنیدر