بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا کەسوکاری پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر لە کرێی خوێندن دەبەخشـرێن.
لە گشتاندنێکدا بۆ گشت زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە بە لێخۆشبون لە کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران بۆ ئەو خوێندکارانەی کەسوکاری پێشمەرگەکانی کەمئەندامانی سەنگەرن.
بە نوسراوی ژمارە (2889) لە ڕێکەوتی (2025/2/9) کە بە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا دەرچوە و پاڵپشتە بە ماددەی حەوتەم خاڵی چوارەم لە یاسای خانەنشینی کەمئەندامانی پێشمەرگە ژمارە (34)ی ساڵی 2007، تایبەت بە مافی فێرکردنی بە خۆڕایی بۆ هاوسەر و منداڵەکانی پێشمەرگەکانی کەمئەندامانی سەنگەر، تیایدا هاتوە؛ کاری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ لێخۆشبون لە کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کەسوکاری پێشمەرگەکانی کەمئەندامانی سەنگەرن، بە مەرجێک بەڵگەنامەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش بکەن.