دوابەدوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی سەرماوسۆڵەوە سبەینێ كرایە پشوو.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی پێشبینی کراوی کەش و هەوا پشت بەست بە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پەروەردەی ڕانیە (حکومی و ناحکومی) ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبەی یەک شەممە 9/2/2025 پشوی فەرمییە و دەوام نییە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی-ش بڕیاریدا سبەینێ بكرێتە پشوو بەهۆی نالەباری كەشوهەوا و سەرماوسۆڵەی بەهێزەوە.