دژەتیرۆر ژمارەیەک تیرۆریستی لە سنووری کەرکوک دەستگیرکرد

دژەتیرۆری یەکێتی ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هەواڵگری و سەربازیدا، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر (CTG)، دەزگای دژەتیرۆری عێراق (ICTS) و هێزەکانی هاوپەیمانان توانرا ژمارەیەک تیرۆرستی داواکراو دەستگیر بکەن.

دژەتیرۆری یەکێتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان پێشتر شەڕکەر بوون لە دیوانی جوندی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و دوای ڕووخانی ئەوەی ناودەبرا بە “دەوڵەتی ئیسلامی”، لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک خۆیان حەشارداوە.

دەشڵێت، تیرۆرستەکان لە ئێستادا ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە دابینکردنی پێداویستی و کەرەستەی لۆجستی بۆ تۆڕ و شانە نوستوو و چالاکەکانی داعش لە سنووری کەرکوک.

ڕاشیگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان توانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگری و بێ زیاندا تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن و ڕادەستی دادگای تایبەتمەندیان بکەن بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.

 

پەیوەنیدر