کەشناسی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند، پلەی گەرما بە شێوەیەکەی بەرچاو دادەبەزێت و ئەمڕۆ و سبەینێش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەش هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان کە زیاتر ناوچە سنووریەکان دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 5-8 پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچر پچر لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و بەفربارین لەناوچە شاخاووییەکاندا.
ڕوونیشیکردەوە کە لە درەنگانی شەو بەفربارینی پجڕپچڕ ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێمی کورستان دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1- پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى