ژمارەی قوربانییانی هێرشەکەی سوید بەرزبۆوە

کوشندەترین ڕووداوی تەقەکردن لە مێژووی سوید ڕوویدا و تائێستا 11 کەس بوونەتەقوربانی و هێشتا هۆکارەکەش دیارینەکراوە.

پۆلیسی سوید، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025 ڕایگەیاند، هێشتا بەدواداجوونەکان بۆ ڕووداوەکە بەردەوامە و تائێستا هیچ بەڵگەیەکی وا نەدۆزراوەتەوە کە ئاماژەی توندڕەوی بیروباوەڕی ئایینی دەرخات.

ئاماژەی بەوەشکردووە،

بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی کوشندەترین ڕووداوی تەقەکردن لە مێژووی وڵاتەکەدا دەکەن کە 11 کەسی تێدا کوژراون و دەڵێت تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئاماژە بەوە بکات هێرشبەرەکە لە ژێر کاریگەری بیروباوەڕی ئایینیدا بووە یان نا.

ئۆلف کریستێرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید تەقەکردنی قوتابخانەکانی بە خراپترین تەقەکردنی بەکۆمەڵ لە مێژووی وڵاتەکەیدا وەسف کرد.

ئەو قوتابخانەیەی تییدا تەقە کراوە، شوێنی وانەی فێرکارییە بۆ ئاستی سەرەتایی و ناوەندی بۆ گەورەساڵانی سەروو تەمەنی بیست ساڵ.

پۆلیس هۆشداری داوە لەوەی ژمارەی کوژراوان ڕەنگە بەرزبێتەوە بەهۆی برینداربوونی ژمارەیەک کەسی دیکەوە، هەرچەندە تائیستا بەفەرمی ژمارەی بریندارەکان بڵاونەکلراوەتەوە و ئاشکرا نەکراوە.
سەنتەرەکە نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵمەوە دوورە و هەروەها خولی زمانی سویدی تێیدا بۆ کۆچبەران وتراوەتەوە و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی و پرۆگرامی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی پێشکەش کردووە.

سوید کە وڵاتێکە توندوتیژی بە چەک لە قوتابخانەکاندا تێیدا دەگمەنە، بەهۆی هێرشێکی ئاوا خوێناوییەوە تووشی شۆک بووە.

سەرچاوە/رۆیتەرز

پەیوەنیدر