كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕا

قائیمقامیەتی هەولێر لەپێناو كەم كردنەوەی پارەی كارەبای مۆلیدەی هاوولاتیان، بڕیاریدا بە كوژاندنەوەی مۆلیدە ئەهلییەكان لەكاتی نیوەشەو تاكو بەیانی.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاندووە، ” بڕیاردرا خشتەی مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕانکاری بەسەردابێت، لە کاتژمێر 2ی شەو تا 6ی بەیانی مۆلیدەکان دەکوژێنەوە.”

سەبارەت بە هۆكاری بڕیارەكە ڕاشیگەیاندووە، پەیوەندی بە داواكاریی زۆری خەڵکەوە هەیە و داوایان كردووە ئەو كاتانە مۆلیدە بكوژێتەوە.”

وتیشی، “بۆ ئەوەی پارەی زۆر لەسەر خەڵك نەوەستێت بڕیاردرا چوار كاتژمێر پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان كەم بكرێتەوە و لەمشەوەوە بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.”

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مانگی 1ی ڕابردوو، کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گەیشتە سەرووی 240 كاتژمێر و بەوهۆیەشەوە نرخی یەک ئەمپێر كارەبای مۆلیدە لەنێوان 16 هەزار و 500 دینار بۆ 20 هەزار دینارە بوو.

پەیوەنیدر