پلەكانی گەرما لە هەرێم بەرزدەبنەوە

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، دۆخی كەشوهەوا لە ناوچەكانی هەرێم سەقامگیر دەبێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ‌ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت، هاوكات پلەکانی گەرما بەڕێژەی ٢ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ‌ شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین ناوچەکانی باشوری عێراق و کوەیت و باکوری ِرۆژھەڵاتی سعودیە دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، تاوەكو 10 ڕۆژی داهاتوو، كەشوهەوای هەرێم سەقامگیر دەبێت و ئەگەری بارانی بەلێزمە و بەفر بارین نییە و لەدوای 25ی ئەم مانگەوە شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین دەستپێبكاتەوە و یەكەم شەپۆلی بەهێزی دەریای ناوەڕاست كاریگەری بكاتە سەر ناوچەكانمان.

پەیوەنیدر