وەزارەتى دارایى بڕیارێکى نوێى لەبارەى خانەنشینکردنى هێزەکانى ناوخۆ دەرکرد

وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادارى وەزارەتى ناوخۆى کردووە، هەموو ئەو هێزانەى سەر بە وەزارەتى ناوخۆن بەگوێرەى یاساى ڕاژە و خانەنشینیى هێزەکانى ناوخۆ ژمارە 18ـی ساڵى 2011 خانەنشین دەکرێن.

بەگوێرەى نووسراوێکى وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستان، لەکاتى جێبەجێکردنى یاساى خانەنشینیی یەکگرتووى عێراق ژمارە 9ـی ساڵى 2014 بۆ هاوتاکردنى مووچە و خانەنشینیی فەرمانبەران هێزەکانى پێشمەرگە و هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ بۆ تەمەنى خانەنشینی دەگەڕێنەوە سەر ئەو یاسایەى تایبەت بە خۆیانە.

بەگوێرەى یاساى خانەنشینیی هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ، کارمەندانى ئەو هێزانە دەتوانن لە تەمەنى 45 ساڵى داواى خانەنشینبوون بکەن، بەڵام دەبێت 15 ساڵ خزمەتیان هەبێت، لەکاتێکدا بەگوێرەى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو، فەرمانبەرانى شارستانى دەبێت تەمەنیان بگاتە 50 ساڵ و 20 ساڵ خزمەتیان هەبێت ئەوکات دەتوانن داواى خانەنشینبوون بکەن.

حکومەتى هەرێمى کوردستان بە فەرمانێک کە لە رۆژى 15ـی کانوونى یەکەم دەریکردووە، بریاریداوە بۆ تەمەنى خانەنشینکردنى فەرمانبەران کار بە یاساى ژمارە نۆى ساڵى 2014 یاساى خانەنشینیی یەکگرتوو بکات.

پەیوەنیدر