پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو: هیچ پاساوێک بۆ ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە نەماوە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە هیچ پاساوێک بۆ درێژەدان بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەماوە و ئەگەر حکومەت بیەوێت بە یەک بڕیار دەستی پێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، کاوە عەلی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لەخەمی مووچەخۆردا بێت، دەست بە پلەبەرزکردنەوە دەکاتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٥٦ لە ٢٠١٥/١٢/٢١ و پاشان ڕێنمایی ژمارە ١١ ی وەزارەتی دارایی لە ٢٠١٦/١/٢٤ پلەبەرزکردنەوە ڕاگیراوە و لە ٢٠١٦/١/١، واتە نۆ ساڵ زیاترە و بە پێی ڕێنمایەکە تا پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠١٦ ڕاگیراوە.

کاوە عەلی ڕاشیگەیاند، ئێستا ئەگەر بیانەوێت تەنها بە یەک کۆبوونەوە و بە بڕیارێکی تری ئەنجومەنی وەزیران دەتوانرێت پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە و هیچ پاساو و بیانوویەک نییە بۆ ڕاگرتنی.

وتیشی: “دەتوانرێت حکومەت ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ ئامادە بکات و لە ڕەشنووسەکە پلە بەرزکردنەوەی تێدا بێت و ئەو پاساو و بیانووانەی ساڵانی ڕابردوو کە حکومەت دەیهێنایەوە بۆ نەبوونی پڕۆژە یاسای بودجە لە هەرێم نەماوە، کە نازانن چەندە و لە عێراق چەند دێت، ئێستا بە وتەی وەزارەتی دارایی لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوون و بەرچاویان ڕوونە و هیچ بیانویان نەماوە”.

پەیوەنیدر