بکوژی مامۆستاکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان تاوانباری کوشتنی مامۆستاکەی ئەمڕۆی چەمچەماڵی دەستگیرکرد.
ئەمشەو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمیانەی بەدواداچون و گەڕان بەدوای تاوانباری سەرەکی و کۆکردنەوەی زانیاری و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بکوژی مامۆستا ( ل.ا.ح)سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان گیرانەبەر و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانەوە تاوانبار (ه.ح.س) دەستگیرکرا و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تاوانباردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لێکۆلینەوە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە”.
دەزگای ئاسایش ڕاشیگەیاند، تاوانبار پێشینەی تاوانی هەیە و ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراوە بەماددەی تیرۆر لەسەر بیری توندڕەوی و چوونە ناو گروپی تیرۆریستی داعش و کارکردن لەگەڵیاندا.
پێشتریش خانەوادەی مامۆستاکەی چەمچەماڵ ڕایانگەیاندبوو بکوژی کچەکەیان خاڵی خۆیەتی و ئالوودەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بووە و بەر لەوە لەسەر ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش زیندانیکراوە.

پەیوەنیدر