پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم، لەسەر پێدانی 12 مووچە بەو فەرمانبەرانە رێککەوتوون، کە خانەنشین دەکرێن دەشڵێت، “ئەو خانەنشنینانەی 25 ساڵ زیاتر خزمەتیان هەبێت 18 مووچەیان پێ دەدرێت”.
ئەمڕۆ دووشەممە، شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی وتووە: لە کۆبوونەوەکانی شاندی دارایی هەرێم و دارایی عێراق بڕیار دراوە، 18 مووچە بەو خانەنشینانەی هەرێمی کوردستان بدرێت، کە یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی فیدڕاڵی دەیانگرێتەوە”.
ئەو پەرلەمانتارەى عێراق ڕوونیشی کردەوە، 12 مووچەکە لەلایەن دارایی فیدڕاڵ خەرجدەکرێت و مەرجی خۆی هەیە و دەبێت فەرمانبەرەکە زیاتر لە 25 ساڵ خزمەتی هەبێت و شەش مووچەکەش لەلایەن فەرمانگەکان خەرج بکرێت.