بارزانی دەنگۆیەک دەربارەی سوودانی ڕەتدەکاتەوە

بارەگای بارزانی ڕەتیدەکاتەوە کە مەسعود بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی سوودانی بێت لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە، بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە چەند پێگەیەکی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا لێدوانێک بەناوی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بڵاوبووەتەوە کە گوایە بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی محەمەد شیاع سوودانیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بارەگای بارزانی دەڵێت: “لێرەوە ڕای دەگەیێنین کە ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە و دوورە لە ڕاستی، ئامانجیش لە بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوە و کەشە ئیجابیەیە کە لە پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ هاتۆتە ئارا”.

ئەم ڕاگەیەندراوە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە هات کە باسیان لەوە دەکرد مەسعود بارزانی، دژی ئەوەی کە جارێکی دیکە سوودانی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

پەیوەنیدر