شەقامی 120 مەتری هەولێر داخرا

هاتوچۆی هەولێر شەقامی 120 خزمەتگوزاری هەولێری داخست و داواش لە شۆفێران دەکات شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە، بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز، شەقامی خزمەتگوزاریی 120 مەتری لە گەڕەکی رۆشنبیری، نزیک بەنزینخانەی سازین تا قوتابخانەی ڕۆنا بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

داواش لە شۆفێران دەکات، هاتوچۆ بەو شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن، تا کاری هەڵکەندن و گواستنەوەی بۆریی ئاوەکە تەواودەبێت.

دەشڵێت، دوای تەواوبوونی کارکردن، هاتوچۆ لە شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.

پەیوەنیدر