جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسی دەنگدان بە هەموواری یاسای بودجە دەکات و دەڵێت”مووچە نابێتە هەواڵ”.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕیککەوتنی شاندی هەرێم و عێراق بۆ هەمواری یاسای بەدجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئەنجامی باشی هەبووە و ئەمڕۆ لەپەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە درا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە دەنگدان لەسەر ئەم هەمووارە گرفتی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەربوو، و هیچ گرفتێکی تر بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوە، هاوکات ئەم پرۆسەیە وادەکای حکومەتی هەرێم و ناوەند سوودمەندبن.
وتیشی، داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ هەرێم ناگەرێتەوە بەڵکو لەبەرامبەر ئەوەدا بودجە و مووچە و پشکی هەرێم دابیندەکرێت ئەمەش سوودی بۆ هەرێم هەیە.
شاخەان عەبدوڵا ڕاشیگەیاند، لەکاتی کۆبوونەوەکە پەیوەندیمان لەگەڵ شاندی هەرێم هەبووە و زۆر گرنگ بووە بەلایانەوە ئەم هەمووارە تێپەڕێنرێت، و دەمانەوێت مووچە نەبێتە هەواڵ ئەمە وتەی سەرۆک وەزیران بووە و ئەمساڵ وەک پار نابێت لەڕووی مووچەوە.