حكومەتی هەرێم وردەكاری هەمواری بودجەی بۆ نەوتی هەرێم ئاشكراكرد

سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم وردەكاری هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشكراكرد.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم پەسەند كرد.

د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی مادەی (١٢/دووەم/ج) لە یاسای بودجەی سێ قۆڵی ژمارە (١٣ی ساڵی ٢٠٢٣)، بۆ ئەوەی ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە:
1- وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەڵێن دەدات حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە خەرجییە سەروەرییەکان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە قەرەبوو بکاتەوە، بۆ ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دێت کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ەوە وەردەگیرێت، یان وەزارەتی فیدڕاڵی لە نەوت بەپێی بڕگەکانی (ئە) و (ب)ی ئەم بڕگەیە، بەمەرجێک تێچووی دادپەروەرانەی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ هەر کێڵگەیەک بە جیا حیسابی بۆ بکرێت، لەلایەن دەزگایەکی ڕاوێژکاری تەکنیکی نێودەوڵەتی تایبەتمەندەوە، کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە هەرێم دەستنیشانی دەکات، لە ماوەی (٦٠) ڕۆژدا لە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە و لە ئەگەری ناکۆکی لە ماوەی ئەو ماوەیەی پێشوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی ئەو دەستەی ڕاوێژکاریە دیاری دەکات.

2- ئەو ڕاوێژکارییەی لە بڕگەی پێشوودا ئاماژەی پێکراوە، تێچووی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی پێشکەش بە وەزارەتەکانی نەوت و وەزارەتی دارایی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و بۆ مەبەستی ئەم یاسایە پەسەند دەکرێت و حیسابکردنی قەرەبووی پێشوو دەبێت لەسەر بنەمای تێچووی پێشوو بۆ هەر بەرمیلێک کەڕەتی ژمارەی بەرمیلەکانی وەرگیراو بەپێی بڕگەکانی (ئەلف) و (ب)، لەم بڕگەیە، و وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەو بڕە پارانە دەدات بە حکومەتی هەرێم.

3- دەستبەجێ دەست بە گەیاندنی نەوتی بەرهەم هێنراو لە هەرێم بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، یان وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بەپێی بڕگەی (ئەلف) و (ب)ی ئەم بڕگەیە،و قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی دەکرێتەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەشێوەی سولفە، بە تێکڕای (١٦) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە دواتر چارەسەر دەكرێت دوای تەواوبونی كاری ڕاوێژكاری تەكنیكی تایبەتمەند كە لەسەرەوە باسكراوە لەسەر بنەمای پێشتر گرتنەوە لە بەرواری دەستكردن بە رادەستكردنی نەوت بە گوێرەی ئەم هەموارە.

پەیوەنیدر