دارایی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا ڕوونکردنەوەیدا

وەزارەتی دارایی عێڕاق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئەو هەواڵانەی بەدرۆ خستەوە کە تەیف سامی کۆبوونەوەی شاندی هەریم و بەغدای بەجێهێشتبێت

وەزارەتی دارایی عێراق، لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە جێهێشتنی کۆبوونەوەی شاندی نێوان هەرێم و بەغدا لەلایەن تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقەوە دوورن لە ڕاستییەوە، و وەزیری دارایی لەسەر داوای جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، کۆبوونەوەی جێنەهێشتووە و بەردەوامە لەگەڵ شاندەکان.

دارایی دەڵێت”تایف سامی به شداری له ته واوی کۆبوونه وه کاندا کرد کەلەنێوان شاندی هەرێم و بەغدا بۆ گەیشتن بە چارەسەر و ڕێککەوتن ئەنجامدراوە، و دوای کۆبوونەوەکانیش وەزیری دارایی پەیامی هەبووە.

هەربەپێی بڵاوکراوەکە، وەزیری دارایی عێراق جەختی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی کردەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕاستەوخۆ وردبینی و پشتڕاستکردنەوەی لیست و تێچووی ساڵانە و مانگانە بکرێت، هەروەها بتوانرێت بەخێرایی هەموارکردنەوەی پێویست لەبارەیانەوە بکرێت.

هەروەها وەزارەت دووپاتی کردەوە کە کارکردن لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکان بە سەرۆکایەتی جەنابی وەزیر و لیژنە تەکنیکیەکانی هەردوولا لە بەیانییەوە تا درەنگانی شەوی ئەمڕۆ بەردەوامە بەمەبەستی وردبینی داتای مووچەی مەدەنی خانەنشینان ، گرێبەست و چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی دروست بڕیار لەبارەیانەوە دەربکەین.

وه زاره تی دارایی داوا له سه ڕجه م میدیا و سه ڕچاوه کانی هه واڵ ده کات دڵنیابن له وردبینی و لێکۆڵینه وه له زانیارییه کان وخۆیان به دووربگرن له بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست که ڕەنگه به ​​شێوەیەکی ناره وا ڕای گشتی بوروژێنێت.

پەیوەنیدر