ئەسانسۆرێك بە 9 كەسەوە كەوتەخوارەوە

لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری دهۆك، ئەسانسۆرێك كەوتەخوارەوە، كە 9 كەسی تێدابووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی گەڕەکی ئێتیتێ لە دهۆک ئاسانسورێک بە 9 کەسەوە لە قاتی 8 کەوتووەتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ڕووداوەکەوە هەر نۆ کەسەکە برینداربوون، کە برینی سێ کەسیان سەختە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بریندارەکان بە ڕەگەز عەرەبن و ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی کراون.

پەیوەنیدر