دوای تۆمارکردنی بەرزترین ئاستی مێژوویی، نرخی زێڕ لە دوایین ساتەکانی داخستنی بازەڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی.
ئەمڕۆ شەممە، بەر لە داخستنی بازاڕەکانی جیهان، نرخی ئۆنسەیەک زێر بۆ دوو هەزار و799 دۆلار دابەزی.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ شەو نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەک بوو بە دوو هەزار و 817 دۆلار.
ئەمڕۆش نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 506 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 591 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 675 هەزار دینار