بانکی ناوەندی عێراق لە نوێترین بڵاوکراوەیەدا بڕی خستنەبازاڕی دۆلاری بۆ ئەمرۆ چوارشەممە 29ـی مانوونی دووەم بڵاوکردەوە و نزیکەی 300 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 29ـی کانوونی دووەمی 2025، بڕی 283 ملیۆن و 18 هەزار و 598 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، کە زیاتر لە 11ملیۆن دۆلار لەو برە بە نەقد بووە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی بانکی ناوەندی عێراق، بڕی 11ملیۆن و 750هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و 171ملیۆن و 268هەزار و 598دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا 100دۆلار بەرامبەر 150هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.