Refresh

This website news.xelk.org/96207/27/ is currently offline. Cloudflare's Always Online™ shows a snapshot of this web page from the Internet Archive's Wayback Machine. To check for the live version, click Refresh.




دەوام لە زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی ڕاگیراوە

بە هۆی خەرجنەکردنی مووچەوە، دەوام لە زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی ڕاگیراوە و مامۆستایان جەخت لە درێژەدان بە بایکۆت دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەم نزیک دەبینەوە، هێشتا مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی 2024 دابەش نەکراوە و چارەنووسی مووچەش لە سایەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە نادیاریی ماوەتەوە.

بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە مامۆستایان بایکۆتیان ڕاگەیاندووە و ئەمڕۆش لە زۆربەی خوێندنگەکانی سنووری پارێزگەی سلێمانی ڕاگیرا.

دوێنێش مامۆستا ئاوات ئازاد، لە دەستەی داکۆکی لە  مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایگەیاند “سەربەرزی بۆ مامۆستایانی بوێر و خاوەن کەرامەت، ئەمڕۆ 80%ی خوێندنگەكان دوای پێدانەوەی ئەنجامی وەرزی یەکەم مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند و ناڕۆنەوە سەر کارەکانیان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ مامۆستایان پەیمانی خۆیان دوپات کردوە و ڕایانگەیاند، ئەرک بەرامبەر مافە، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنی وەرزی دووەم دەستی پێکردووە و مامۆستایان سەربەرزانە نەچوونەوە هۆڵەکانی خوێندن.

پەیوەنیدر