ترەمپ پێشنیازی ڕاگواستنی خەڵکی غەززە دەکات

سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی ڕاگواستنی خەڵکی غەززە و گواستنەوەیان بۆ میسر و ئەردەن دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، غەززە کاولکراوە داوا لە میسر و ئەردەن دەکات لە پێناو ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە بگوێزنەوە.

وتیشی پێویستە میسر و ئەردەن پێشوازی لە ژمارەیەکی زیاتری فەڵەستینییەکانی غەززە بکەن و ئێمە باس لە ملیۆن و نیوێک کەس دەکەین بۆ پاکتاوکردنی ناوچەکە.

سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند دەکرێت ئەو پلانە کاتیی یاخود درێژخایەن بێت.

بە درێژایی 15 مانگی ڕابردوو، ئیسرائیل بەشێکی زۆری کەرتی غەززەی خاپور کرد و زۆربەی دانیشتوانەکەشی ناچاربوون لە کەمپەکاندا بژین. ئێستاش کە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، بەشێکیان دەگەڕێنەوە سەر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکانیان.

پەیوەنیدر