Refresh

This website news.xelk.org/95533/20/ is currently offline. Cloudflare's Always Online™ shows a snapshot of this web page from the Internet Archive's Wayback Machine. To check for the live version, click Refresh.




پەرلەمانتارێكی یەكێتی: كورد هەرگیز لە عێراق ناكشێتەوە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، چارەسەری کێشەی نێوان هەرێم و عێراق بە پینەو پەڕۆ نابێت و دەشڵێت: كورد هەرگیز لە عێراق ناكشێتەوە.

سۆزان مەنسور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەشێک لە پەرلەمانتاران هەمواری یاسای بودجە بەرامبەر بە تێپەڕاندنی یاسای باری کەسی دادەنێن

ڕاشیگەیاندووە، چارەسەری کێشەی نێوان هەرێم و عێراق بە پینەو پەڕۆ نابێت

سۆزان مەنسور دەشڵێت: کورد شەریکی پڕۆسەی سیاسی عێراقە و هەرگیز ناکشێینەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی و پارتی (پەرلەمان و حكومەت) لە بەغدا، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “دوێنێ‌ كۆبوونەوەیەك كرا لەنێوان حكومەتی هەرێم و پەرلەمانتاران و وەزیرەكان، بۆیە ئێستا لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبینەوە و هەڵوێستمان یەک دەخەین بەرامبەر ئەو زوڵم و ستەمەی بەرامبەر هەرێم دەكرێت.

شاخەوان عەبدوڵا جەختیشی كردەوە هەڵوێستمان دەبێت و ئەوەی ڕوویداوە قبووڵی ناکەین و هەموو ئەگەرێکیش لە بەردەممان کراوەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو شەممە، لە هەولێر، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی و پارتی لە بەغدا (وەزیر و پەرلەمانتاران) كۆبووەوە و چەند پەیامێكیان ئاڕاستەی بەغدا كرد و هۆشداری كشانەوەی كورد لە بەغدا درا، ئەگەر بەغدا مووچەی تەواوی هەرێم ڕەوانە نەكات.

پەیوەنیدر