داهاتە نانەوتییەكانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە

ماڵپەری shafafiat داهاتە نانەوتییەكانی ئەمڕۆ یەكشەممەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین بڵاوكردەوە، كە زیاتر لە دوو ملیار و ٦٣ ملیۆن دینار بووە.

ماڵپەری shafafiat لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە زۆرترین داهات لە گەنجینەی یەكی سلێمانی بووە، كە زیاتر ملیارێك دینار داهاتی هەبووە و گەنجینەی دووی سلێمانیش ٣٨٩ ملیۆن دینار بووە.

ڕۆژانە لە ماڵپەری shafafiat.com سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی بڵاودەكرێتەوە.

 

 

 

 

پەیوەنیدر