دابەشکردنی یەکەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەستیپێکرد

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، دابەشکردنی یەکەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەستیپێکرد و پارەش تەنها لە ڕێی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.

ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی بەشەئاردی مانگی کانوونی دووەمی 2025 کراوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، بریکارەکانی بەغدا و پارێزگەکان ڕاسپێردراون بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی بەشەئاردەکە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دابەشکردنی ئارد لە ناوچە هەژارنشینەکانەوە دەستپێدەکات و لەسەر بنەمای بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیش پارە تەنها لە ڕێی کارتی ئەلیکترۆنییەوە وەردەگیرێت.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق جەختی لە پەرۆشیی وەزارەتەکە بۆ دابینکردنی ئاردی کوالێتی بەرز و ئاسانکاریی گەیاندنی بە دەستی هاووڵاتییان کردەوە.

پەیوەنیدر