مەرزی تەوێڵە؛ دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵەك و باینجانی خراپ بوودا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە ڕایدەگەیەنێت، لەمەرزی تەوێڵە – شۆشمێ دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵەك و باینجانی خراپ بوودا گیرا .

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لەمەرزی تەوێڵە- شۆشمێ هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی دەستیان گرت بەسەر بڕی 6 هەزار و 300 كیلۆگرام كاڵەكدا كە خراپ بوو شیاو نەبوو بۆ خواردن .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەهەمان كاتدا دەست بەسەر بڕی 350 كیلۆ گرام باینجاندا گیرا ، كە خراپ بوو شیاو نەبوو بۆ خواردن.

لا يتوفر وصف للصورة.

قد تكون صورة ‏طعام‏

پەیوەنیدر