پڕۆژەی ڕێگای كەلار دەربەندیخان هەرێم بە ناوچەكانی عێراق و ئێران دەبەستێتەوە

پڕۆژەی ڕێگای كەلار- دەربەندیخان، كە لە دوو قۆناخ پێكدێت و درێژییەكەی ٦٥ كیلۆمەترە و ٥٨٪ـی كارەكانی تەواوبووە، بەتەواوبوونی پڕۆژەكەش ڕێگای كاتژمێرێك و ٢٥ خولەكی نێوان كەلار – دەربەندیخان، دەبێتە ٤٠ خولەك”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، كە قۆناخی یەكەم، بە گوژمەی ٤٦ ملیار دینار، بەدرێژایی ٢٤ كیلۆمەتر و پانیی ١٧ مەتر، تەواوكراوە و كاركردن لە قۆناخی دووەمی پرۆژەكە بەردەوامە و ٥٨٪ـی كارەكانی تەواوبووە، ٤١ كیلۆمەتر درێژە و گوژمەكەی ١٣٧ ملیار دینارە.

‎عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، لەبارەی قۆناخی یەكەمی پڕۆژەكەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندووە، قۆناخی یەكەمی پرۆژەكە، بە گوژمەی ٤٦ ملیار دینار، بەدرێژایی ٢٤ كیلۆمەتر و پانیی ١٧ مەتر، تەواوكراوە و خراوەتە خزمەت هاووڵاتییان و شۆفێران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ‎حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، هەرێمی كوردستان بە ناوچەكانی دیكەی عێراق و وڵاتی ئێران دەبەستێتەوە.

پەیوەنیدر