بەوێنە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێكی زۆر هەنار لەناو دەبات

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر یەك تۆن و (500) كیلۆگرم هەناردا دەگرن، كە بەهۆی هەڵهێنانی كەڕووەوە خراپ بووە.

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر یەك تۆن و (500) كیلۆگرام هەناردا گرتووە، كەبەهۆی خراپ عەمباركردنییەوە كەڕووی هەڵهێناوە و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو بڕە هەنارە خراپ بووە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی ڕوبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن لەكاتی هەبوونی گومان لە شوێنكارێك یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

پەیوەنیدر