شاندەكەكەی دەم پارتی دوای سەردانەكەیان بۆ دوورگەی ئیمرالی و كۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕایدەگەیەنێت، لەبارەی ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان ڕاگەیەندراویان دەبێت.
دەم پارتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شاندەکەمان، کە لە هەردوو پەرلەمانتار پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر پێکهاتبوو، ئەمڕۆ لە ئیمرالی چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا، ئەم چاوپێکەوتنە کۆتایی هات و شاندەکەمان گەڕایەوە.
ڕاشیگەیاندووە، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ناوەڕۆک و هەڵسەنگاندنەکانی ئەم چاوپێکەوتنە، لەگەڵ ڕاگەیاندن و ڕای گشتی دەخەنەڕوو.
ئەم دیدارە لەکاتێکدایە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ڕۆژی 22ـی تشرینی یەکەم داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کرد، بێتە پەرلەمانی تورکیا و لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی قسە بکات و بڵێت: پەكەكە هەڵدەوەشێنێتەوە.