دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەهۆی نەبوونی کارەبای نیشتمانی دابەشکردنی ئاو لە کۆیە ڕاگیرا، کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ڕایگەیاند، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە، تیایدا هاتووە: دوای وەستانی پرۆژەی ئاوی بۆگد-كۆیە بۆماوەی 24 كاتژمێر بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتیمانی، لە هەردوو وێسگەی وەرگری ئاو لە (بۆگد) و پاڵاوتن لە (داوداوە) دوای چارەسەركردنی گرفتی تەكنیكی لە وێستگەی كارەبای ناحیەی ئاشی كە سەرچاوەی دابین كردنی كارەبای سەرەكیە بۆ پڕۆژەی ئاوی (بۆگد-كۆیە ) لە ئێستا دا كارەبا كە گەراوەتەوە دۆخی ئاساغی خۆی پڕۆژەی ناوبراو كەوتوەتەوە كار دەست كراوە بە گلدانەوەی ئاو لە هەردوو حەوزی سەرەكی ناو سەنتەری قەزای كۆیە سبەینێ دەستدەكرێتەوە بەدابەش كردنی ئاو.
ئەوەشی وتووە: دابەش كردنی ئاو لەو گەرەك و ماڵانەوە دەست پێدەكات كە ئەمڕۆ هەینی سەرەئاویان بوو و ئاویان وەرنەگرتووە.