دوایین بەشە ئاردی ئەمساڵ دابەش دەکرێت

دواین بەشە ئاردی ئەمساڵی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت و بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانیش دڵنیایی لە باشی کوالێتییەکەی دەدات.

سەلام حاجی، بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: دەستیان کردووە بە دابەشکردنی دواین بەشەئاردی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان.

وتیشی: “ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت دەیەمین بەشە ئاردی ئەمساڵە، دەستکراوە بە دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییان لە ڕێگەی بریکارەکانەوە”.

ناوبراو دڵنیایی دەدات لە باشی جۆرەکەی و دەڵێت، گەنمەکە خۆماڵییە، حکومەت دەیداتە ئاشەکان و ئەوانیش دواتر دەیدەنەوە بریکارەکانی خۆراک و دابەش دەکرێت، بۆیە کوالێتییەکەی زۆر باشە و کێشەی نییە.

سەلام حاجی ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە ساڵی ڕابردوو، نۆ بەشە ئارد دابەشکراوە، ساڵی رابردوو تر تەنیا پێنج بەشە ئارد دابەشکرا.

پەیوەنیدر