نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکارییان بەسەردا هات

نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکارییان بەسەردا هات و نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 71 دۆلار و 75 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەرواورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ نرخی بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە 67 دۆلار و 94 سەنتە، ئەویش بەراورد بەدوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هەرچی نرخی زێڕیشە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بۆ ئەمڕۆ یەک ئۆنسەی بە دوو هەزار و 670 دۆلارە.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کێڵگەی نەوتی تەنگیز کە گەورەترین کێڵگەی کازاخستانە، بگەڕێتەوە بۆ توانای بەرهەمهێنانی تەواو و وەزارەتی وزەی کازاخستان رایگەیاندووە بەنیازە لە ساڵی 2025دا 90 ملیۆن تەن نەوت بەرهەم بهێنێت، لە کاتێکدا لە ساڵی 2024دا 88 ملیۆن تۆن نەوت بەرهەمبهێنێت.

پەیوەنیدر