ڕێبین عومەر
کەوتنی بەعس و بنەماڵەی حافز ئەسەد لە سوریا دوای 50 ساڵ لە دەسەڵاتداری؛ دیار نییە چی پێیە بۆ گەلانی سوریا.
ئێستا باس لە دۆخی دوای ئەسەد دەکرێت، ناوی هەڵبژاردن و پێدانی دەسەڵات بە نوێنەرانی گەل دەبرێت.
پرسیارەکە ئەوەیە کە دەسەڵاتداری هێزێک کەناوی لە لیستی تیرۆردایەو توندرەون و هیچ لە مافی مرۆڤ و دیموکراتی تێناگەن. ئایە لە بژاردەی دیموکراتی و رێچکەکەی تێدەگەن..؟!
چیرۆکی بەشارو ماڵباتەکەی هاوشێوەی ماڵی شای ئێران بە هەڵهاتن بۆ مەنفا کۆتایی هات.
گەلانیش بەدۆخی خراپی خۆیان دەمێننەوەو دیکتاتۆریەتێکی تربۆ خۆیان دروستدەکەن و دواتر خۆزگە بە کفن دز دەخوازن..!
دەسەڵات لە رۆژ هەڵاتی ناویندا؛ تەنها گروپێکی سەردەستە خۆشگوزەران دەکات، و هیچی بۆ مافی گەلان پێنییە؛ چاوەڕێی دیموکراتی بەپاساو نەکەن.