گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق ڕاگیران

بەهۆی بارودۆخی سووریاوە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق تا کاتێکی نادیار ڕاگیران.

ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەحمەد هۆشیار، بەرێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی دیمەشق، گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر – دیمەشق ڕاگیراون.

بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی سووریا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، “تا کاتێکی نادیار گەشتەکانی هەولێر – دیمەشق ڕاگیران.”

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، گروپە چەکدارەکانی سووریا چوونە ناو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا و تا ئێستاش چارەنووسی ئەسەد دیار نییە.

پەیوەنیدر