کەوتنی ‘دیمەشقەکەی ئەسەد’ لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەبینن…

هۆرڤان ڕەفعەت –  ڕۆژنامەنووس

ڕوسیا باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکشێنێتەوە، حەشدی شەعبی عێراقی بەرەو سنوورەکانی عێراق دەستیان بە کشانەوە کردووە.

حزبوڵای لوبنانی, زۆرینەی هێزەکانی بردووەتەوە سنووری لوبنان، سنوورەکانی ئوردن و عێراق لە دەست سوپای ئەسەددا نەماون.

دۆستەکانی بەشار ئەسەد، هەموویان بەرامبەر پێدراوی دیکە و لە ترسی هەڕەشەی بە ئامانجگیرانی کەسایەتییەکانی و بەرژەوەندییە گەورەکانیان یەک لەدوای یەک لە سووریا دەکشێنەوە و دیمەشق چۆڵ دەکەن.

سووریا بۆ ئێران بووەتە قەڵغانی بەرگری و قۆچی قوربانی، بەڵام قوربانییەک، کە پێشتر دەمارەکانی خۆی بە خوێنی خەڵکی خۆی گۆش کردبوو، ئەمەی ڕوودەدات دەرئەنجامی حەوتی ئۆکتۆبەرە.

سەرکردەکانی حەماسی هەڵخەڵەتێنراو، سەرکردەکانی حبزوڵای لوبنانی، ئەسەد و بەشێکی گەورە لە سەرکردەکانی پڕۆژەی هیلالی شیعی بۆ هەمیشە لەناوبران.

تا ئێستاش پێتان وایە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل و ئەمریکا ئاگاداری جووڵەی پێنج هەزار گەنجی فەڵەستینی غەززە نەبوون؟ کە ماوەی ساڵێکی ڕەبەق خۆیان ئامادەکردبوو بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل!

عەمامە سپییەکەی عێراق و ژمارەیەک هاوەڵی دیکەی لە بەرەکەی بەم زووانە بە دیداری براکانیان شاد دەبن.

 

پەیوەنیدر