نرخی نەوت جارێکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا هات

نرخی نەوتی خاو و برێنت جارێکی دیکە گۆڕانکارییان بەسەردا هات و بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزمبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 71 دۆلار و 12 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ نرخی بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە 67 دۆلار و 17 سەنتە.

هەرچی نرخی زێڕیشە بەدەر نییە لە گۆڕانکارییەکان و بۆ ئەمڕۆ یەک ئۆنسەی بە دوو هەزار و 632 دۆلارە.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کێڵگەی نەوتی تەنگیز کە گەورەترین کێڵگەی کازاخستانە، بگەڕێتەوە بۆ توانای بەرهەمهێنانی تەواو و وەزارەتی وزەی کازاخستان رایگەیاندووە بەنیازە لە ساڵی 2025دا 90 ملیۆن تەن نەوت بەرهەم بهێنێت، لە کاتێکدا لە ساڵی 2024دا 88 ملیۆن تۆن نەوت بەرهەمبهێنێت.

پەیوەنیدر