دەزانن  بۆ خەڵکی(حەماە) ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش بوون ؟

پ. د. سەعید عەلی محەمەد

یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان کە مێژوو تۆماری کردووە ئەمەیە کە ئێستا من بەوردی باسی دەکەم و دەیگێڕمەوە؛

((دەستدرێژی کردنە سەر ئافرەتان لە مزگەوتەکاندا))

بەڵێ …ئەوەش قەسابخانەکەی شاری( حەماە ) بوو لە ساڵی 1982 …

ئەو قەسابخانەیەی کە ڕژێمی ئەسەد دژی منداڵ و پیرو  پەککەوتەو  ئافرەت و منداڵی ساواو تەنانەت  ئەو کۆرپەلانەش کە هێشتا لە سکی دایکیاندا بوون و نەهاتبوونە دنیاوە  ئەنجامی دا….هەروەها بڕینی دەستی ئافرەتان و ، کوشتنی پیاوان بە شێوەی کۆمەڵ کۆمەڵ !!!!

قەسابخانەیەک کە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە … دەزانن بۆ  ؟؟

توڕە بوونی ڕژێم لە ئەنجامی شۆڕش و ڕاپەڕینی خەڵک و دانیشتوانی (حەماە)!!

ئینجا قەسابخانەکە دەستی پێکرد….هێزەکانی ئەوکاتی ڕژێمی دەسەڵاتداری ئەسەد گەورەترین قەسابخانەیان ئەنجامدا…. 27 ڕۆژی تەواو درێژەی کێشا !!  دەیان تۆپخانە و تانک و زرێپۆش تێیدا بەکار هێنران ….ماڵەکان و مزگەوتەکان و نەخۆشخانەکان و دارو بەرد کرانە ئامانج !!

لەو کاتەدا هەموو شاری ( حەماە ) لە دانیشتوانەکانی داخرا….تانک و زرێپۆش و تۆپخانە گەمارۆی شارەکەیان دا …هەزارەها سەرباز لەدەوروبەرو دەروازەی شارەکەدا کۆکرانەوەو ئامادە کران… سوپاکەی ئەسەد دەستی بەبۆردومانی چڕی تۆپخانە کرد بۆ سەر خانووبەرەی هاوڵاتیان و دانیشتوانی بێ تاوانی شاری حەماە ..

لەگەڵ دەستدرێژیکردنە سەر سەدان ئافرەت و ژن و ، کوشتنی مندڵان و ،  پیرو  پەککەوتەکان و پیاوانی بەساڵا چوو ، لەڕێی سەربڕینیان بە چەقۆو ، بەستنەوەیان بە زنجیرو، لێدانیان بەکوتەکی ئاسنین و، تۆپباران کردنیان و ، سووتاندنی ڕیشی پیاوەکان و بەساڵا چووەکان !!

لەو ڕۆژانەدا بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە کەناڵەکان و میدیاکان نەدرا ڕووماڵی ئەو کارەسات و قەسابخانەو  کۆمەڵکوژیە بکەن، بۆ ئەوەی جیهانی دەرەوەو  ڕای گشتی وڵاتان ئاگاداری ڕادەی وەحشییەتی تاوانەکە نەبن !!

—–  ژنانیان دەکوشتن و فڕێیان دەدانە سەر ڕێگاکان .

—–  چاوەکانیان دەردەهێنان..

—–  دەستی ژنەکانیان بە زیندوویی دەبڕیەوە ،

—–  سکی ژنە سکپڕەکانیان هەڵدەدڕی و کۆرپەلەکانی ناویان دەکووشتن.

—– زۆرێک لە کیژۆڵەکانیان دەفڕاندو دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەریان.

—–  زۆرێک لە ژنەکانیان لە ماڵەکانداو بەبەرچاو پیاوەکانیانەوە دەستدرێژیان دەکردە سەریان.

—–  دواتر ئافرەتەکانیان دەبردنە مزگەوتەکان و ، بڵندگۆی مزگەوتەکانیان دەکردەوە بۆ ئەوەی خەڵکی شار و دەورو بەرو  دانیشتوان گوێیان لە دەنگ و  قیژەو  هات و هاواری ئافرەتەکان بێت کاتێک دەستدرێژی دەکرێتە سەریان.

—-  دوای ئەوەی دەستدرێژیان دەکردە سەریان لاشەی ئافرەتەکانیان بە ڕووتی فڕێ دەدانە نێو چاڵی قوڵ و گەورەوە !!!

—–  سەربازەکانی ئەسەد دەچوونە نێو پەناگاکانەوەو کیژۆڵەکانیان دەردەهێنان و ، دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەریان و ،  دواتریش خێزان و کەس و کارەکانیان هیچ شتێکیان لەبارەی چارەنووسیانەوە نەدەزانی .

27  ڕۆژی ڕەش شاری ( حەماە ) تێیدا ژیا….

تاڵترینیان ئەو ڕۆژە بوو کە ( ڕەفعەت ئەسەد ) بەنێو کۆڵانەکانی شاردا دەسوڕایەوە ، دوای ئەوەی کە گەمارۆو قەدەغەی هاتووچۆی کۆتایی پێ هێناو ڕێگەی دا خەڵک لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە…لەو ڕۆژەدا خەڵک چوونە دەرەوە بۆ بەجێگەیاندنی نوێژی بەکۆمەڵی هەینی …لەو کاتەدا ( ڕەفعەت ئەسەد ) ئەو ڕستەیەی وت کە تا ئێستاش دانیشتوانی شاری ( حەماە ) لە بیریان ناچێتەوە :

تا ئێشتاش شاری حەماە پیاوی تێدا ماوە ؟؟!!، فەرمانی کرد بەهێزەکانی زۆرترین پیاو کۆبکەنەوە و بیانبەن بۆ گۆڕستانی ( خەزرا )…  ئینجا دەستبەجێ لە نێۆ گۆڕەپانەکەدا هەرهەموویان گوللە باران کران کە ژمارەیان  5000 پیاو بوو.

هەندێک لە منداڵان ڕایان کرد و ، خۆیان بەدارەکانەوە هەڵواسی هەتاوەکو چەکدارەکانی ڕژێم نەیانبینن .. بەڵام بەداخەوە .. کاتێک هێزەکان منداڵەکانیان بینین بەدارەکانەوە هیچ بەزەییەکیان بە منداڵێتیاندا نەهاتەوە … بۆیە هەرهەموویان گوللە باران کردن و ، لاشەکانیشیان بەدارەکانەوە هەڵواسین..

بریندارەکان

بریندارەکانیش ڕزگاریان نەبوو لە سەربازەکانی ئەسەد ..ئەوەبوو هەندێک لە سریەکانی بەرگریی لە نێو نەخۆشخانەی گەورەی شاردا خۆیان مەڵاس دا و ، ئەرکیان تەنها ئەوەبوو هەر بریندارێک بهێنرێتە نێو نەخۆشخانە دەستبەجێ بکوژرێ ..

خەڵکی شاری ( حەماە ) هیچ دەسەڵاتێکیان نەبوو  ،  هەرهەموویان لەماڵەکانی خۆیانەوە چاوەڕێی مردن و کوشتنی خۆیانیان دەکرد !!

ڕژێمەکەی ئەسەد چەندین کۆمەڵکوژیی و قەسەبخانەی گەورەی ئەنجامدا کەبە هیزرو هۆش و خەیاڵی کەسدا نەهاتووە:

—–  زیاتر لە 60 مزگەوت ڕوخێنران.

—– نزیکەی لە %75 ی شارەکە وێران و خاپور کرا.

—–  15 هەزار کەس بێ سەرو شوێن کران.

—– تەنها لەماوەی 27 ڕۆژدا 40 هەزار کەس کوژران.

ئەمەیە چیرۆکە تاڵەکەی شاری ( حەماە ) کەمێژوو بەم شێوە من گێڕامەوە تۆماری کردووە …بۆیە  دانیشتوانەکانی ئەمڕۆ  باوەشیان بۆ چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن کردەوەو خۆشحاڵ بوون بە چوونە نێو شارەکەیان و ، دەرپەڕاندنی سوپاو هێزەکانی بەشار ئەسەد.

پەیوەنیدر