لە سلێمانی 29 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخراون

قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا 17 تەن خواردن لەناوبراوە و 40 ملیۆن و 325 هەزار دینار سزای ئەو شوێنانە دراوە کە سەرپێچیان کردووە و 29 شوێنیش داخراوه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: لە درێژەی بەدواداچوونەکان بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتییان، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە مانگی رابردوودا شەش هەزار و 825 سەردانی ئەنجامداوە و 570 سەرپێچی تۆمارکردووە و 29 شوێنیشی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخستووە.

هاوکات هەر لە مانگی رابردوودا پسوڵەی ئاگادارکردنەوە بە 150 شوێنکار دراوە و 17 تەن خواردن و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون، 40 ملیۆن 325 هەزار دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە.

پەیوەنیدر